پوختەیەک دەربارەی ئێمە

1351080885.JPG

مۆنتیسۆری ڕێبازێکی پەروەردەییە بۆ پێگەیاندنی منداڵ. ڕوانینێکە لە چۆنیەتی گەشەکردن و پەروەردە و فێربوونی منداڵن کە تیایدا

منداڵ چەقی فێربوونە

پۆلەکانی مۆنتیسۆری کەشێکی پڕ لە جۆش و خرۆشی ھەیە، لە پۆلەکاندا چەندان سەرچاوە و ئامرازی فێربوون دابینکراوە تاوەکو قوتابیەکان بە شێوەی پراکتیکی وانەکانیان وەربگرن و چالاکیەکانیان لەسەر کەرەستە و ماددەی بەرجەستە ئەنجام بدەن، ئەمەش یارمەتیدەریان دەبێت تاوەکو بە شێوەیەکی کارا وانەکان فێربنب.


بوارەکانی پڕۆگرام بریتین لە

  • کارامەی ژیانی ڕۆژانە کارامەی ژیانی ڕۆژانە
  • چالاکی ھەستەوەرەکان
  • زانستەکانی زمان
  • بیرکاری و ئەندازە
  • جوگرافیا
  • مێژوو
  • زانستەکان
  • زانستەکانی گەردوونناسی
  • شێوەکاری
  • داھێنان، پیشەسازی و تەکنەلۆژیا
  • جوڵە و پەروەردەی وەرزش
  • مۆسیقا
  • فێربوونی زمانی دووەم و سێیەم
  • پەروەردەی بنیاتنانی ئاشتی لە کۆمەڵگا

ئەمانە لەبارەی ئێمەوە بزانە

  • زیاتر لە 000,20 قوتابخانەی مۆنتیسۆری لە تەواوی جیھاندا بوونیان ھەیە، 8000 قوتابخانەی
  • مۆنتیسۆری لە ئەمریکا و 600 قوتابخانە لە بەریتانیا.
  • قوتابخانەی مۆنتیسۆری نێودەوڵەتی ئەمریکی ھەولێر ، ڕاستەوخۆ لە لایەن کۆمەڵێک پسپۆر لە
  • کۆمەڵەی مۆنتیسۆری لە ئەمریکاوە چاودێری دەکرێ.
  • چەندان سەرکردە و داھێنەر و کەسایەتی ناوداری جیھانی دەرچووی (قوتابخانەی مۆنتیسۆری)ن.
  • قوتابیانی قوتابخانەی مۆنتیسۆری زۆربەی کات بە گوێرەی ئارەزووی خۆیان چالاکیەکان ئەنجام دەدەن.
  • قوتابیانی مۆنتیسۆری چەند ساڵێک لە پێش ئاستی خوێندنی خۆیانن لەبەر زیرەکی و وریاییان.